شارپرێس:
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ هه‌ینی بارینی باران له‌هه‌ندێك ناوچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و سبه‌ی شه‌ممه سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، هاوكات پشتیوان پێنجوێنی هۆشداری دەداتە دانیشتوانی سلێمانی و دەڵێت، خۆتان بۆ سەرمای بەهێزو بەفربارین ئامادەبكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکاندا، پاشان لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک.
وه‌ك كه‌شناسی ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لەزۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لەناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارین دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما 2 تا 4 پله نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت و تا سی شەممە دەخایەنێت.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 12، سلێمانی: 8، دھۆک: 9، کەرکوک: 12، ھەڵەبجە: 7، زاخۆ: 9، سۆران: 6، گەرمیان: 13 پلە.
لەبەرامبەردا، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزایی كەشناسی هۆشداری بەهاوڵاتیان دەدات و دەڵێت، خۆتان بۆ سەرمای بەهێزو بەفربارین ئامادە بكەن.
هاوكات، وتوشیەتی، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆتان بۆ بەفرو سەرما بەهێزەكە ئامادەبكەن.