فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەكانەوە ڕونكردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1039 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی زۆری ڕێژەی تەمەوە گەشتەكانی ڕاگرت،  ئەمڕۆ هەینی ئاسایبونەوەی گەشتەكانی ڕاگەیاندو دەڵێت، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.


دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گۆڕانکاری لەکاتی گەشتەکاندا کرا و ئێستا گەشتەکان ئاساییبونەتەوە.

وتیشی، بەهۆی ئەو تەمەی هەرێمی گرتبوەوە بەتایبەت شاری سلێمانی گۆڕانکاری لەگەشتەکاندا کرابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە گەشتەکان ئاساییبونەتەوەو سەرجەمیان لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی دوو ڕۆژە تەمێكی چڕ بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی گرتوتەوەو هەر ئەمڕۆش كەشناسی سێ ڕۆژی ناسەقامگیری كەشوهەوای ڕاگەیاندو هۆشداری لەشەپۆلێكی بەهێزی بەفرو باران دەدات.

بەپەلە