شارپرێس:
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێى سوریا په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "سوریا قۆرخكاریى هیچ گروپ‌و تاقمێك نییه"، ده‌شڵێت:"سه‌ره‌تاى شه‌ڕى تایه‌فه‌گه‌ریى له‌و وڵاته ده‌ستیپێكردوه".
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه له‌په‌یامێكدا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێ هه‌ینى مزگەوتی ئیمام عەلی له‌حومس وتى، "ئه‌وه‌ى ڕویدا، ڕاگەیاندنی سەرەتای شه‌ڕێكى نوێى تایه‌فەگەرییە".
سەدر ده‌ڵێت، "زۆر توڕەین له‌و په‌لاماره، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ڕاستیه‌ك به‌هه‌موان بڵێین، سوریا قۆرخکاریی هیچ تاقم‌و گروپێك نییه‌و ئێمەش تەسلیمی گروپه تیرۆریستییەکان نابین له‌هیچ كوێیه‌كى دونیا".
په‌یامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى، گەڕەکی وادی زەهاب کە یەکێکە لەگه‌ڕه‌كه گەورەکانی دانیشتوانی عەلەوی نشین لەحومس، شاهیدی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی بوو کە مزگەوتی (ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب) کردە ئامانج لەکاتی نوێژی هەینیدا.