شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كهشناسیى زانیاریى ورد له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆو واده‌ى گه‌یشتنى به‌فرو بارانبارین ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت، "هەوری بەرزو مامناوەندی باراناوی، هاتوه‌ته ئاسمانى ناوچەکانمان به‌گشتیى"، ڕاشیدهگهیهنێت، "لەچەند کاتژمێری داهاتودا چڕبونەوەی هەورەكان دەستپێدەکات‌و شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوەو پله‌كانى گه‌رماش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ 10 پله ژێر سفر داده‌به‌زێت".
هه‌ڤاڵ سدیق گهڵۆزى شاره‌زاى كه‌شناسى تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "ڕاستەوخۆ لەڕێگه‌ی مانگە دەستکردەکانەوە ده‌بینرێت كه ئێستا هەورێكى بەرزو مامناوەندی باراناوی هاتوه‌ته ناوچەکانی (هەولێر، کەرکوک، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین، موسڵ، تکریت‌و ئەنبار)، لەچەند کاتژمێری داهاتوش چڕبونەوەی هەورە کەڵەکەبوەکان دەستپێدەکات".
ده‌شڵێت، "شەپۆلێکی بەفرو بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "لەناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستپێدەکات‌و لەناوچە دەشتاییەکانی کەرکوکو هەولێرو گەرمیانیش نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێت، به‌ڵام درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیەو ئەگەرى ئه‌وه‌ش هەیە هەندێك ناوچە لافاو دروستبێت بەهۆی بارانی زۆره‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ژوری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبردنی قەیرانو کارەساتەکان لهڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریداوه‌و ده‌ڵێت، "شەپۆلێکی بەهێزی بەفرو باران ڕوو لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێشبینیدەکرێت، ئەم بارودۆخە ناسەقامگیرەی کەشوهەوا، تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 30ی کانونی یەکەم بەردەوامی هەبێت".
باسى له‌وه‌شكردوه، مەترسیدارترین لایەنی ئەو شەپۆلە بریتییە لەدابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، کە لەهەندێک لەناوچهدا پلەی گەرما بۆ (10- پلەی سیلیزی) واتە 10 پلە ژێر سفر دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی شەختەو بەستنی ڕێگه‌وبانەکان.