شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سەرچاوەیەک لەڕێکخراوی بەدر ئاشکرایکردوه، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوەکەو شبل زەیدی سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاریی، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنی پێشکەوتوو بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ لەناو ماڵی شیعەدا.
ئەو هاوپەیمانییە چاوەڕوانکراوە نزیکەی 30 کورسی پەرلەمانی دەبێت، ئەمەش دەرفەت بۆ ڕێکخراوی بەدر دەڕەخسێنێت پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، جگە لەوەرگرتنی وەزارەتێکی خزمەتگوزارییو دەستەیەکی سەربەخۆ.
هاوکات، کۆبونەوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەردەوامن، سەرەڕای ناکۆکییەکانو هەڕەشەی پەنابردن بۆ "سێیەکی پەکخەر"، هەوڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی گونجاو چڕکراونەتەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، مەعین کازمی سەرکردە لەڕێکخراوی بەدر وتویهتى، "چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکی داخراوی بێ ئامادەبونی کاندیدەکان ئەنجامداوە".
ئهوهشى ئاشكراكردوه، "لەکۆبونەوەکەدا پێنج ناو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران تاووتوێکراون، کە بریتین لە: محەمەد شیاع سودانی (سەرۆک وەزیرانی ئێستا)، چەند سەرۆک وەزیرانێکی پێشوو، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی)، چاوەڕواندەکرێت لەئایندەیەکی زۆر نزیکدا یەکێک لەو کاندیدانە بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێ دیاریبکرێت".
