له‌ئارامترین شوێنى سه‌ر ڕوى زه‌وى ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو كوژراوو برینداریش هه‌یه‌

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سویسرا ئارامترین شوێنى دونیا، لەکاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا لەیانەیەکی شەوانەی سویسرا تەقینەوەیەک ڕویداو کوژراوو بریندار لێکەوتەوە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەڕوداوەکەو تائێستا هۆکارەکەی نه‌زانراوه‌.


کرانس مۆنتانا شوێنێکی گەشتیاری خلیسکێنەی سەر بەفرە لەکوێستانەکانی ئەلپی سویسرا، دەکەوێتە کانتۆنی ڤالایس نزیکەی دوو کاتژمێر لەبێرنی پایتەختی سویسراوە دورە، تەقینەوەکە ڕویداوە، شوێنەکە لەشارۆچکەییەکی شاخاوییە، ئاهەنگەکانی سەری ساڵی تێدا سازدەکرێت.

ئاژانسەکانی هەواڵ لەزاری وتەبێژی پۆلیسی کرانس مۆنتانا ڕایانگەیاند كه‌ پۆلیس ڕوداوەکەی پشتڕاستکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەداوە، نزیکەی 100 کەس لەکاتی ئاهەنگی سەری ساڵ لەژورەوە بونە، تائێستا نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستداوەو 10 کەسی دیکەش بریندارن.

هاوكات دەزگای هەواڵی سویسری (بلیک) هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاگرەکە ڕەنگە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لەکاتی ئاهەنگی سەری ساڵ ڕویدابێت"، هەرچەندە پۆلیسی ئەو ناوچەیە، دەڵێت، "هۆکارەکە تائێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

بەپەلە