توركیا یەكەم هێرشی راستەوخۆی بۆ سەر هەسەدە ئەنجامدا

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1927 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا دەستێوەردانی سەربازی لە سوریا پشتڕاست دەكاتەوە.

لەراگەیەندراوێكدا هەسەدە دەڵێـت، لە پەرەسەندنێكی مەترسیداردا كە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی توركیا لە سوریا پشتڕاست دەكاتەوە و هەڕەشەی فراوانكردنی ململانێی هەنووكەیی لە ناوچەكە دەكات، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا كاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێگەیەكی سەربازی هێزەكانمانی لە ناوچەی كێڵگەی نەوتی سەورە لەباشووری شاری تەبقە كردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێكەوتەوە.

دەشڵێت لە دوای ئاگربەستی شەڕی بەنداوی تشرین ئەمە یەكەم هێرشی لەوجۆرەیە كە توركیا دەیكات.

بەپەلە