زانيارى لەبارەی چونی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئێران ئاشکرادەکرێت

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای سەهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و فراوانبونی ناڕەزایەتییەکان لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژی 4ی کانونى دوەمی 2026وە چونەتە ناو خاکی ئێران.

ماڵپەڕی "ئارێنا نیوز" بڵاویکردوەتەوە، ئەم هێزانە لە ڕێگەی چەندین ڕێگای وشکانی و ئاسمانییەوە لە دەروازەکانى خەسرەوی و میهرانەوە چونەتە ناو پارێزگاکانى کرماشان وئیلامەوە و دواتر گوازراونەتەوە بۆ شارەکانی دیکەى ئێران.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، زۆربەی ئەو چەکدارانە سەر بە هێزەکانی کەتایب حزبوڵڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، کەتایبی عەسائیبی ئەهلی حەق و گروپەکانی تری سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنوریی خوسرەوی لە نزیک قەزای خانەقین کەنیکردوە، بەڵام ئەندامانی هێزەکانى حەشدی شەعبی بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە ژێر پەردەی زیارەتکردنی ئایینی چونەتە ناو ئێران و دواتر بە پاس بۆ شاری کرماشان گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیاری و داتاکانی Flightradar24، ژمارەی گەشتەکانی نەجەف بۆ تاران و مەشهەد لە 6ی کانونى دوەمەوە ڕوى لە زیاد بونکردوە، بە پێی داتاکان تەنها لە 7 و 8ی کانونى دوەم 11 گەشت لە نەجەفەوە بۆ تاران ئەنجامدراوە، بە بەراورد بە تێکڕای ئاسایی کە سێ بۆ چوار گەشت بوە لە ڕۆژێکدا. هەروەها زیادبوونی هاوشێوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان نەجەف و مەشهەد بەدیکراوە.

هاوکات، ئینتیفاز قەنبەر، سیاسەتمەدار و شرۆڤەکاری عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی بەشداریکردنی ئەو هێزانە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە ئەستۆدایە و بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسفی کرد.

بەپەلە