شارپرێس:
ڕوانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ دەڵێت، ئهمڕۆ هێزێکی سهر بههاوپهیمانی نێودهوڵهتی گهیشتنه دێرحافهر لهسنوری حهلهب و ئەوەش ئاشكرادەكات، چاوەڕێدەکرێت دۆخەکە هێوربکاتەوەو گرژیەکان نێوان هەسەدەو حکومەتی کاتی دیمەشق بوەستێنێت كەئامانجی ئەمریكاش هەر ئەوەیە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی،بهگوێرهی ڕاپۆرتێكیان، ئهمڕۆ چاودێری هێزێکی سەر بەهاوپهیمانانیان كردوه کە ڕۆشتوەتە دێرحافرو هێزەکەی هاوپەیمانان لەڕەققەوە ڕۆشتون لەچەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکهاتبون.
ڕوانگەكە وتوشیەتی، ئەم سەردانەی هاوپەیمانان چاوەڕێدەکرێت دۆخەکە هێوربکاتەوە و گرژیەکان نێوان هەسەدەو حکومەتی کاتی دیمەشق بوەستێنێت بەو پێیەی ئەمریكاش كار بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە دەدات.
هاوکات، تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆکاروباری سوریا دەڵێت، لەنزیکەوە لەپەیوەندیدان لەگەڵ هەردوو لایەنی هەسەدەو حکومەتی کاتی دیمەشق بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
ئەمەش لەكاتێکدایە سێ ڕۆژ پێش ئێستا حکومەتی کاتی دیمەشق ناوچەکانی دێرحافرو مەسکەنەی وەک ناوچەی سەربازی دیاریکرد.