شارپرێس:
هەسەدە لەپەیامێكدا توندا هۆشداری دەدات و دەڵێت،" لەئێستادا شاری دێرحافر لەژێر بۆردومانی تۆپخانەی قورسدایە لەلایەن گروپەکانی دیمەشقەوە".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێكی كورتدا ئاشكرایكرد، كە ناوچەی دێرخافر لەژێر بۆردومانی توندی هێزەكانی سەر بەئەحمەد شەرعدایە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەمساتەدا شاری دێرحافر کەوتوەتە بەر شاڵاوێکی چڕی تۆپبارانکردن، کە ل لایەن سوپای عەرەبیی سوریاوە ئەنجام دەدرێت.
هەسەدە ئاماژەی بەوەکردوە، کە ئەم تۆپبارانە ڕوداوێکی کتوپڕ نییە، بەڵکو هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی گرژییەکان و هەڵکشانی بەرچاوی توندی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە لەماوەی ڕابردودا.
سەرچاوە مەیدانییەکانی هەسەدە جەخت دەکەنەوە کە بەکارهێنانی چەکی قورس و تۆپخانەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریاوە، مەترسییەکی جیددی لەسەر سەقامگیریی شارەکەو ژیانی دانیشتوانەکەی دروست کردوەو دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات.
ئەم هێرشانە لەكاتێكدایە، كەمتر لەكاتژمێرێكە ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا مەرسومێكی كۆماری لەبارەی كوردەوە دەركردو ڕایگەیاند، كەدان بەبونی كوردو پێگەی كوردا دەنێن.