مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 796 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی لەپەیامێكی بەپەلەدا ڕایگەیاند، بڕیارماندا لەسبەینێوە هێزەکانمان بکشێنینەوە بۆ ڕۆهەڵاتی فورات.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند،" لەهەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و وەک وەڵامێک بۆ دەستپێشخەریی وڵاتانی دۆست، بڕیاری پاشەکشەکردنی هێزە سەربازییەکانمان بۆ ڕۆژهەلاتی فوراتدا".

جەخت دەكاتەوە،" كەبڕیارەکە سبەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەئامانجی نیشاندانی نیازپاکی بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادار و دوبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانە لەڕۆژهەڵاتی فورات".