داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكرێت

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایدەكات، كە ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لەکێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت و داهاتی مانگانەی دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار.


عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ئەلعەرەبی ڕایگەیاند،" لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تێکڕای هەناردەی وڵات گەیشتوەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایدەکات و دەڵێت،"ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لەکێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت و داهاتی مانگانەی دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار".

جەختیش دەكاتەوە، كە بڕی 192 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بەکۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان داوە، تاوەکو کێشەی قەرزە کۆنەکان چارەسەر بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لەمانگی ئەیلولی 2025ـەوە دەستیپێکردوەتەوە، کە ئێستا بەتێکڕای 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەردەوامە و بوەتە هۆی زیادبوونی تێکڕای داهاتی گشتیی وڵات.


بەپەلە