شارپرێس:
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەمیحوەری بەنداوی تشرین سێ هێرشی هێزەکانی سەر بەحکومەتی سوریایان تێکشکاندوەو زیانی زۆریان بەو هێزانە گەیاندوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەکانیان بەبەشداریی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ڕووبەڕوی سێ هێرشی جیاوازی گروپە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشق بونەتەوە لەدەوروبەری بەنداوی تشرین.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەدا زیانی ماددیی زۆر بەچەکدارەکان گەیشتوەو دوو تانک، زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی (کە هەڵگری چەکی دۆشکەو ئامێری تراکس بون) تێكشکێندراون.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا پێکدادانەکان لەو میحوەرە بەردەوامن و هێزەکانیان لەبەرگریکردن بەردەوامن.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لهپێنج میحوهری جیاوازهوه هێرش بۆسهر شهڕڤانانی ههسهده دهستیپێكردوەو ئیدارهی خۆسهریش لهبانگهوازییهكدا، داوای چەکهەڵگرتنو پارێزگاریكردن لهخهڵك دهكات.