شارپرێس:
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سەر بە سوپای سوریا رایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی
رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، هێزەکانیان لە شاری حەسەکە کشاندەوە.
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سەر بە سوپای سوریا لەراگەیەنراوێکدا
دەڵێت،" هێزەکانی هەسەدە پابەندن بە جێبەجێکردنت رێکەوتنەکەیان لەگەڵ سوپای
سوریا و هەنگاوی ئەرێنی دەنێن ".
ئەوەشیخستەڕوو، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە ئەو شوێنانەی کە سوپای
سوریا لێی دەکشێنەوە.
دەستەی ئۆپراسیۆنەکان باسی لەوەشکرد،" چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ
ئەوەی هەنگاوەکانی داهاتوو دیاری بکەن ".