شارپرێس:
بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، سەعاتێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوە لە بیابانی ڕەقە لە سوریا بیستراوە، هاوکاتە لەگەڵ فڕینی فڕۆکە جەنگییەکان.
دانیشتووان بیستنی دەنگی تەقینەوەکانیان لە سەرتاسەری لادێکانی دەوروبەری ڕەقە پشتڕاستکردەوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە چەند شوێنێکی ناوچەکە کراوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بەڕووداوەکەی ئەو ناوچەیە لەبەردەستدا نییە.
دانیشتووانی سنوورەکە پێیان وایە ئەم تەقینەوانە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی هاوپەیمانان لە لادێکانی ڕەقە، لە کاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانەی هاوپەیمانان بە پێگەی داعش لە ناوچەکە وەسفی دەکەن.