شارپرێس:
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە فەرهاد شامی بۆ کەناڵی ڕۆناهی ڕایگەیاند، بۆ گەیشتن بە پلانەکانیان و هێشتنەوەی گەلەکەمان بێ پاراستنی خۆی، شاندەکانی حکومەتی دیمەشق پێداگرییان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی هێزەکانمان کرد.
شامی دەڵێت، سوپاس بۆ قوربانیدانی شەهیدانمان ڕێککەوتنی کۆتایی کرا. بێ ئەوان ناوی کوردی و ڕۆژئاڤا بوونی نەدەبوو.
دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە چەندین بڕگەی لەخۆگرتووەو ئێمە سوورین پابەند دەبین بە ڕێککەوتنەکە تا هەموو بڕگەکانی جێبەجێ دەکرێن، بەڵام هەوڵ و ئیستفزازی لەلایەن گروپەکانەوە هەیە بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە.
فەرهاد شامی ڕاشیگەیاند ناوی کاندیدەکانمان بۆ پۆستە حکومییەکان پێشکەش کراوەو خەڵکی هەرێمەکە مافی خۆیەتی خۆی حوکمڕانی بکات.