حكومەتی هەرێم له‌باره‌ى به‌شه‌ بودجه‌وه‌ هاتەدەنگ..هۆشداریی لەبڕینی دەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 724 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كە عێراق ساڵانە 8.7 ترلیۆن دینار لەپشکی هەرێم لەبودجە دەبڕێت.


فەرمانگەى میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، حکومەتی فیدراڵی عێراق لەرێگەی فراوانکردنی خەرجییە سیادییەکان و جێبەجێکردنی میکانیزمی خەرجیی فیعلی، شایستە دەستورییەکانی هەرێمى لەمافێکی جێگیرەوە بۆ تەنها ژمارەیەک لەسەر کاغەز گۆڕیوە.

فەرمانگەكە دەشڵێت، بەگوێرەی یاسای بودجەی (2023-2025)، هەرێمی کوردستان بە بڕی (8.7) ترلیۆن دینار، ساڵانە بەشداری لەدابینکردنی خەرجییە سیادییەکانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، كەهەر بەگوێرەی یاسای بودجەی 2023 (یاسای بودجەی سێ ساڵە 2023-2025)، لەکۆی ئەو قەرزانەی عێراق وەریدەگرێت، هەرێمی کوردستان تەنها 62 ملیار دینار وەردەگرێت، بەڵام 1.5 تریلیۆن دینار دەداتەوە قەرزەکانی عێراق.

بەپەلە