شارپرێس ـ کەنداڵ
جودی:
فەرماندەیەکی ژن
له‌ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى كوردانى هه‌ر چواربه‌شى كوردستان ده‌كات‌و
له‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره، هۆشداریده‌دات، داواشده‌كات، "كوردان له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه‌و
ئێمه‌ش له‌به‌رخۆدان به‌رده‌وامده‌بین بۆ پارێزگاریى له‌ڕۆژئاوا"، ده‌شڵێت،
"ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا ڕوده‌دات گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر كورد‌و هه‌وڵێكه
بۆ له‌ناوبردنى هه‌موو كورد، بۆیه داواده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ى مافه‌كانى گه‌لى
كورد له‌ده‌ستورى گشتیى سوریادا ده‌چه‌سپێندرێت له‌گه‌ڵمان بمێننه‌وه چ له‌سه‌نگه‌ره‌كانى
به‌رخۆدان‌و چ به‌پاڵپشتى‌و پشتیوانییه‌كانتان".
ڤیان ئادار ئەندامی
فەرماندەیی گشتیی یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژن (یەپەژە) له‌چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تى
شارپرێسدا ئاماژه به ڕێککەوتنی 29ی مانگى ڕابردوى نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات‌و
حكومه‌تى سوریا كرد، هه‌روه‌ك باس له‌پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان‌و پێگەو خاوەندارێتی
کورد لەڕۆژئاواى کوردستان‌و دەستەبەرکردنی مافەکانی گه‌لى کورد لەدەستورى گشتیى
سوریادا ده‌كات.
ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه...
شارپرێس: به‌ڕێز
ڤیان، لەدوایین ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)و حكومه‌تى
سوریا (ڕێککەوتنی 29ی مانگى ڕابردوو)، به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەكه، پاراستنی ڕۆژئاواى
كوردستان چۆن دەبێت؟
ڤیان: ئامانجی سەرەکیمان
لەواژۆكردنى ئەو ڕێککەوتنە ڕاگرتنی شەڕو ڕزگارکردنی کوردبوو لەکۆمەڵکوژیەکان، چونکە
ئەو شەڕە بەسەر ئێمەدا سەپێندرا، له‌ڕاستیدا نەماندەویست ئەم شەڕە ڕوبدات‌و زۆریشمان
هه‌وڵدا.
کاتێکیش ڕویدا،
ئێمە بەشێوەیەکی ڕەوا بەرگریمان لەخۆمان کرد، چونکە بینیمان پیلانێکی گەورە لەدژی
کورد هەیە، هاوکات یەکێک لەئامانجەکانی دیكه‌ى واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنەش له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه، پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد‌و شۆڕشی ڕۆژئاواى كوردستان بوو.
لەلایەکی دیکەوە،
به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، سێ لیوا لەهێزەکانی (هەسەدە) لەدەڤەری جزیرێ پێکدەهێنرێن‌و
لەدەرەوەی شارەکانی قامیشلۆو حەسەکە جێگیردەکرێن، هەروەها لیوایەکی تایبەت لەهێزەکانی
(هەسەدە) لەکۆبانێ پێکدەهێنرێت بۆ بەرگریکردن لەکۆبانێ، لەهەمانکاتیشدا هەمان پلان
بۆ عەفرینیش باسدەکرێت، ئەم لیوایانە ئەگەر پێکبهێنرێن، ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى
بەرگری سوریا ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌هێزه‌كانى
ناوخۆ-یش، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ درێژە بەکارە ناوخۆییەکانی پاراستنی شار‌و گوندەکان
دەدەن‌و هەروەها دەخرێنە سه‌ر وەزارەتی ناوخۆی سوریا، ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ هیواو
خواستەکانمان نەگونجێت، بەڵام ئەوەی ئێستا گرنگەو خه‌باتى بۆ ده‌كه‌ین، پاراستنی
کورد‌و جێبەجێکردنی مافەکانی کوردە لەدەستوردا.
شارپرێس: ئایا لیوای
تایبەت بۆ یەپەژە دروستدەبێت، یان لەژێر چەتری لیواکانی (هەسەدە) خۆتان ڕێکدەخەن؟
ڤیان: ئێستا فەلسەفەی
یەپەژەو هەسەدە وەک یەکە، بۆ ئەوەی ژیانێکی شکۆمەندانە بژین‌و کۆمەڵگه‌کەمان بپارێزین،
هەروەها یەپەژە ڕۆڵی گەورەی هەبوه لەدامەزراندنی هەسەدەدا.
ئێمە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
بەشێکین لەهه‌سه‌ده، بەڵام خواستێکی تایبەتمان هەیە، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێویستە یەپەژە
جێگەی خۆی لەو لیوایانەی کە پێکهێنراون بگرێتەوەو ئێمەش ناسنامەی مێینەیی خۆمان
بپارێزین، هەروەها دەوڵەتانی گەرەنتیکەرى ڕێكه‌وتنه‌كه دەیانەوێت یەپەژە بۆ هەمیشە
بمێنێتەوە.
شارپرێس: گەرەنتییە
نێودەوڵەتییەکان چین بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەكه‌ى هه‌سه‌ده‌و سوریا، ئایا هیچ مه‌ترسییه‌كى
له‌بارچونى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش نییه؟
ڤیان: سه‌ره‌تا
هەوڵی دەوڵەتانی گەرەنتیکاریش بەرز دەنرخێنین، به‌ڵام بۆ ئێمە گرنگترین گەرەنتی گەلەکەمان‌و
دەسەڵاتەکەمانە، دەوڵەتانی گەرەنتیکاری نێودەوڵەتی ئێستاش دەزانن کە دەسەڵاتی ئێمە،
مرۆڤایەتی لەگروپى تیرۆریستی داعش پاراستوە، له‌به‌رئه‌وه، هیوادارین ئەو دەوڵەتانەی
کە بانگەشەی زامنی ئەم ڕێککەوتنە دەکەن، هەنگاوبنێن‌و ڕۆڵی خۆیان ببینن‌و بەرپرسیارێتی
خۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌ڵێنیانداوه جێبەجێبکەن.
شارپرێس: لەوکاتەوەی
کە ئەم ڕێککەوتنە ڕاگەیەندراوە، چ ئاستەنگێک لەجێبەجێکردنیدا دروستبوە؟
ڤیان: ئێمە ئێستا
بەشێوەیەکی ستراتیژیی لەم ڕێککەوتنە نزیکدەبینەوەو دەمانەوێت جێبەجێیبکەین، هاوکات
ئێمە سورین‌و کەس ناتوانێت گەلی کورد لەشوێنی مێژویی خۆی دوربخاتەوە، بەداخەوە دیمەشق
لەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سسته، بۆ نمونە هێشتا گەمارۆی سەر کۆبانێ به‌رده‌وامه.
شارپرێس: بۆ تا
ئێستا گەمارۆی سەر کۆبانی هەڵنەگیراوە؟
ڤیان: حکومەتی دیمەشق
دەیەوێت بەم گەمارۆیە فشارمان لەسەر دروستبکات‌و ناچارمان بکات تەسلیم بین، ئێمە دەزانین
ئەم هێرشە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو کورد لەسێ به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى
کوردستانیش، دەیانەوێت سیاسەتی قڕکردنی کورد جێبەجێبکەن، چونکە تائێستا گەمارۆی سەر
کۆبانێ هەڵنەگیراوەو دۆخی کۆبانێ لەمەترسیدایە، هاوکات لەعەفرین‌و تەبقەو ڕەققەش،
کردەوە دژ بەکوردان بەردەوامەو کورد دەکوژرێت.
شارپرێس: به‌ڕێز
ڤیان ئادار دوا پرسیارمان، چۆن ئەو یەکگرتوییەی کورد هەڵدەسەنگێنیت کە لەدەوروبەری
ڕۆژئاوای کوردستان سەریهەڵداو ڕۆڵی کورد بەگشتیی لەبەرگریکردن لەڕۆژئاوا چی بوو؟
ڤیان: ئەو دیمەنانەی
کە بۆ کورد لەهەموو پارچەکانی کوردستان‌و سلێمانی‌و هه‌ولێرو ئامه‌دو لەدەرەوەی وڵات
سەریانهەڵدا، جێگه‌ی شانازیی‌و شەرەفى هه‌موو كوردێكه، هه‌ربۆیه سڵاوی خۆمیان بۆ
دەنێرم، ئەو هەستە کوردانەی کە لەدەوروبەری ڕۆژئاوای کوردستان سەریانهەڵداوە، کورد
دەمێکە ئەو هەستەی هەیە، چونکە ساڵانێکە ئێمە وەک کورد ستەممان بینیوە، لەبەرخۆدانی
شێخ مەقسودەوە تا ڕۆژئاوا، بەرخۆدانی گەلی کورد بوو، هه‌موو ئامانجه‌كه‌ش ئەوەبوو،
کورد لەحەلەب بمێنێتەوە، لەهەمانکاتدا گەنجانمان لەباشورو باکورو ڕۆژهەڵات‌و ئەوروپا
بەشدارییان له‌سه‌فه‌ربه‌رى كرد.
هەڵوێستی گەلەکەمان
لەباشور بەتایبەتی وەک سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆک، جێگه‌ی شانازیمانه، شەهید ئه‌حمه‌د
هێمن کە لەباشوری کوردستانەوە بۆ بەرگریکردن لەڕۆژئاوا پەیوەندیی به‌ڕیزه‌كانى به‌رخۆدانه‌وه
كرد، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا بۆ یەکڕیزیی گەلی کورد گیانى به‌خشى‌و شەهیدبوو، ئەمەش
دەستکەوتێکی گەورەی نه‌ته‌وه‌ییمانه.
ساڵانێکە زۆرێک
لەحزبە کوردییەکان هەوڵیانداوە کورد کۆبکەنەوە، بەڵام نەیانتوانی، ئەمڕۆ گەلی کورد
خۆی بڕیاری خۆیداوەو بەڕونی ڕایانگەیاند، ئەوان دان بەحزبدا نانێین، ئەوان دان بەگەلی
کورددا ده‌نێن‌و به‌رگریى له‌گه‌له‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن.
ئێمە وەک یەپەژەو
هێزی بەرگریی گشتیی تا کۆتایی ژیانمان، کورد دەپارێزین، بۆیە بەکورد دەڵێین، پێویستە
هەمیشە وریابن تائەوکاتەی مافی کورد لەدەستورى گشتیى سوریادا ده‌چەسپێنرێت‌و ئایندەی
کورد مسۆگەردەکەین.
شارپرێس: زۆر
سوپاس.
ڤیان: سوپاس بۆ
شارپرێس.
