شارپرێس:
لەپاش واژۆکردنی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دوەم لەنێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا‌و بڵاوکردنەوەی بۆ ڕای گشتیی لە30ی کانونی دوەم، هەوڵە سیاسییەکانیش زیادیانکردوە، بڕیاروایه وه‌فدى یه‌كگرتوى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان بچێته دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، جگە لەدانوستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، پارتە کوردییەکانیش بەشدارن لەهەوڵەکان‌و له‌و سه‌ردانه‌ى بڕیاروایه ئه‌نجامبدرێت.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فدى کوردیی کە لەکۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و یەکهەڵوێستی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان كه لە 26ى نیسانی 2025 لەشاری قامیشلۆ ئەنجامدرا، سەردانی دیمەشق دەکەن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، تائێستا بۆ ڕۆیشتنی وه‌فده‌كه کاتێک دیارینەکراوە، بەڵام جه‌ختده‌كرێته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، بەمنزیکانە سەردانەکە ئەنجامدەدەن.
سەرچاوەکان له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه ئاماژەیان به‌وه‌كردوه، کۆبونەوەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا لەدیمەش، لەسەر پاراستنی ماف، مسۆگەرکردنیان لەدەستوری بنەڕەتیدا، دیموکراتیبونی سوریا‌و ئازادییەکان گفتوگۆیان لەسەردەکرێت.