شارپرێس:
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لەبارەی ڕەوشی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوەو مهترسییهكى گهوره ئاشكرادهكات، دهشڵێت، "ژیانی هاونیشتمانیانی کۆبانێ بوەتە ململانێ لەنێوان ژیانو مردن".
لەڕاگەیهنراوێكى مەسەدەدا هاتوە، "ماوەی سێ هەفتەیە گەمارۆیەکی توندو خنکێنەر خراوەتەسەر کۆبانێ، ژیانی نیو ملیۆن هاونیشتمانی کردوەتە ئامانج، بڕینی ئاو، کارەباو ڕێگریی لەگەیشتنی خۆراک، سوتەمەنی، پێویستی پزیشکیو پێویستییە سەرەتاییەکانی دیکە بونەتە هۆی تێکچونی دۆخی مرۆیی".
مەسەدە دهڵێت، "بەردەوامی ئەم واقیعە کارەساتبارە ژیانی خەڵکی مەدەنی خستوەتە مەترسییەکی گەورەوە، ژیانی هاونیشتمانیانی کۆبانێ بوەتە ململانێ لەنێوان ژیانو مردنو بەهەموو پێوەرەکان ئەوەی ڕودەدات تاوانی جەنگو سزای بەکۆمەڵە".
ههر لهو ڕاگهیهنراوهدا باس لهوهشكراوه، "ئەو گەمارۆیە شەرمەزار دەکەین بەسەر کۆبانێ سەپێندراوە، چونکە تاوانی دژی مرۆڤایەتیو پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانو سەرجەم ڕێککەوتننامەکانی پاراستنی خەڵکی مەدەنییە لەکاتی ململانێدا".
ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، "داوادەکەین دیمەشق بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاوڵاتییانی بگرێتە ئەستۆو دەستبەجێ هەموو دەروازەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەبدرێت بەهاتنە ژورەوەی خۆراک، دەرمان، سوتەمەنیو هەر رێوشوێنێک شارەکە لەو گەمارۆیە دەربازبکات".
لهكۆتایی ڕاگهیهنراوهكهدا مهسهده وتویهتى، "ئێمە لەئەنجومەنی سوریای دیموکرات دوپاتیدەکەینەوە، کەرامەتی خەڵکی کۆبانێ جێگهی گفتوگۆ نییەو ئیرادەی گەلەکەی کە داعشی تێکشکاند، بەگەمارۆو برسێتی ناشکێت".
