دوای سوریا نۆرەی عێراقە.. تورکیا پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ هەرێم دەنێرێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت،" دوای لەناوبردنی پەكەكە لە سوریا دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆ عێراق "، هاوکات هانی ئەمریکاش دەدات هەوڵی گۆڕینی رژێمی ئێران نەدات.


هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (CNN TÜRK)ئاماژەی بەوەکرد،" دوای لەناوبردنی پەکەکە لە سوریا، دەستمان بەتاڵ دەبێت بۆیان لە عێراق و ئومێدەوارین حكومەتی عێراق سود لە ئەزمونی سوریا وەربگرێت وبڕیارێکی ژیرانەتر بدات، دەوڵەتی خاوەن سەروەری دەبێ هەژمونی بەسەر تەواوی خاكی خۆیدا هەبێت ".

لەبارەی ململانێکان ئەمریکا و ئێرانیش دەڵێت،  ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر ئێران  ناگۆڕدرێت، ئەوە خەیاڵێکی پوچە.

فیدان لەوەڵامی پرسیاری ئایا دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا؟ دەڵێت، ئێمە نامانەوێ کە شایەتی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بین کە هاوسەنگی ناوچەکە تێک بدات، تێکچوونی ئەو هاوسەنگییە خەسارێکی جددی لە هاوکارییەکانی ناوچەکە دەدات.