شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران چەکی ئەتۆمی و مووشەکی نابێت.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، ناتانیاهۆ دەیەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتنێکی باش
هەروەها ترەمپ بۆ کەناڵەکەی ئاشکراکرد: بیر لە ناردنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و هێزی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەنەوە.
دەشڵێت، ئێرانییەکان زۆر ئارەزووی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکەن.