شارپرێس:
لەکاتێکدا بەغدا لەناو
گێژاوی درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتدایە، زانیارییەكانى شارپرێس پەردە لەسەر جوڵەیەکی
شه‌وى ڕابردوى نوری مالیکی هه‌ڵده‌ماڵێت؛ سەردانێکی بەپەلە بۆ لای فایەق زێدان بۆ
داخرانی هەموو ئەو دەرچە یاساییانەی کە ڕەنگە سودانی لەسەر کورسییەکەی بهێڵنەوە، ئەو
هەنگاوەی مالیکی نیشانەی شەڕێکی ساردی ناوخۆییە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، کە تێیدا
مالیکی دەیەوێت بەچەکێكی یاسایی، ڕێگریی لەهەر هەوڵێک بکات بۆ هێشتنەوەی سودانی، تەنانەت
ئەگەر لایەنەکانی دیكه‌ى ناو چوارچێوەکەش پێداگربن.
بەهەڵوێستێکی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌نراو
کە هاوکێشە سیاسییەکانی بەغدای گۆڕیوه، محەمەد شیاع سودانی بەفەرمی پێشنیازی لایەنە
سیاسییەکانی ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ مانەوەی لەدەسەڵات بەبێ هەڵبژاردن ڕەتکردەوە،
ئەو بڕیارەش نەک هەر شەقامی عێراقی توشی شۆک کردوه، بەڵکو لایەنە باڵادەستەکانی
ناو چوارچێوەی هەماهەنگیشى خستوه‌ته بەردەم تاقیكردنەوەیەکی مێژویی ئه‌ویش یان جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر نورى مالیكى كه ئه‌مریكا ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه، یان مانه‌وه‌ى عێراق به‌م دۆخه‌ى
ئێستایى‌و كه‌وتنه بۆشایى یاساییه‌وه.
پێشنیازی درێژکردنەوەی
تەمەنی حکومەتی "کاربەڕێکەر" لەناو ژورە تاریکەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە
هاتەدەرەوە، وه‌كو سه‌رچاوه‌كان باسیانكردوه، ئامانجەکە ڕونبوو، ئه‌ویش دەربازبون
لەقەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ‌و ڕازیکردنی ئه‌مریكاو شەقامى عێراق بەو
پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی سودانی دەستیپێکردبون، بەڵام ئەو پێشنیازە لەهەناویدا
"ژەهرێکی سیاسی" هەڵگرتبوو؛ چونکە دەبوە هۆی پەکخستنی تەواوەتی پرۆسەی دیموکراسیی‌و
گۆڕینی حکومەت بۆ دەسەڵاتێکی کاتیی بێ کۆتایی.
عه‌لى هیلال ڕاوێژكارى
محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردوه، بۆ درێژکردنەوەی ته‌مه‌نى
حکومەتى ئێستا، پێشنیاز ئاراسته‌ى سودانی كراوه كه بۆ ساڵێک یان دوو ساڵ ڕه‌زامه‌ندیى
نیشانبدات ته‌مه‌نى حكومه‌تى ئێستا درێژبكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پێدانی دەسەڵاتی ته‌واوه‌تى
بەڕێوەبردنی دەوڵەت له‌په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام پێشنیازەكه بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە
لەلایەن سودانییەوە ڕەتکراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ش
كه له‌كه‌سانى نزیك له‌سودانیه‌وه ڕاگه‌یه‌نراون، ئاماژه بەسێ هۆکاری سەرەکی دەکه‌ن
بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیازە لەلایەن سودانییەوەو ده‌ڵێن، "سودانی نایەوێت وەک
سەرۆکێکی نادەستوریی لەمێژودا ناوی تۆماربکرێت کە لەدەرەوەی سندوقەکانی دەنگدان دەسەڵاتی
بۆ درێژکراوەتەوە، هاوكات باشدەزانێت کە وەرگرتنی دەسەڵاتی "کاربەڕێکه‌ر"
بۆ ماوەی دوو ساڵ، دەیکاتە ئامانجی سەرەکی هەموو شکستە ئەگەرییەکانی داهاتوو، بێئەوەی
پشتگیرییەکی سیاسیی ڕاستەقینەی لەپەرلەمان هەبێت، هۆكارى سێیه‌میش، بەڕەتکردنەوەی
درێژکردنەوەو کشانەوەی لەکاندیدکردنی بۆ خولی دوەم، سودانی تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی
لایەنە ناکۆکەکان‌و خۆی وەک "پیاوی دەوڵەت" نیشاندا کە پابەندی یاسایە،
نەک کورسی".
ئەو هەڵوێستەی سودانی،
لایەنە سیاسییەکانی خستە ناو تەنگژەیەکی قووڵترەوە، ئێستا بەغدا لەبەردەم دوو ڕێگه‌دایه،
یا دەبێت لایەنەکان لەسەر ناوێکی نوێ ڕێکبکەون، یان وڵات بەرەو بۆشاییەکی یاسایی مەترسیدار
دەچێت.
چاودێرانى سیاسیش پێیانوایه،
سودانی بەڕەتکردنەوەی ئەو "دیارییە ژەهراوییە"، پەیامێکی نارد كه بریتییه
له‌مانەوە لەدەسەڵات بەبێ شەرعییەتی گەل، تەنها یارییەکی کاتییەو ئه‌ویش نایەوێت بەشێک
بێت لێی.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دات،
به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی شارپرێس، نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا‌و کاندیدی ئێستا
بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانى عێراق، شەوی ڕابردوو سەردانێکی گرنگی بۆ لای فایەق زێدان
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامداوە.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه،
ئامانجی سەردانەکە ڕونبوە كه ئه‌ویش "بڕینی ڕێگه یاساییەکان"، مالیکی
دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە هیچ کەلێنێکی دەستوری نادۆزرێتەوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی
حکومەتەکەی سودانی، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو لایەنانەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە
هێشتا وەک تاکە چارەسەر سەیری مانەوەی سودانی دەکەن.
ئه‌م پرسه‌ش له‌كاتێكدایه،
عێراق به‌هۆى ناڕه‌زاییه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه توشى چه‌قبه‌ستویى
بوه، چونكه سه‌رۆكى ئه‌مریكا نورى مالیكى كاندیدى شیعه‌كانى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى
عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیكرد، ئه‌گه‌ر مالیكى به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى
عێراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه جارێكى دیكه، ئه‌مریكا ئاماده‌نییه، هیچ هه‌ماهه‌نگیى‌و
هاوكارییه‌كى بكات، ئه‌م په‌یامه‌ش هێنده‌ى دیكه بارى سه‌رشانى عێراقیه‌كان به‌گشتیى‌و
شیعه‌كانى عێراقى قورستتر كرد.
