شارپرێس:
"هەواڵێکی گرنگ لەبارەی داهاتوی کێڵگە نەوتییەکانى
كوردستانه‌وه ئاشكرادهكرێتو هەنگاو بەرەو سەقامگیریی دارایی ده‌نرێت، جێگرى سه‌رۆكى
كۆمپانیاى نه‌وتى سوریا لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "نەوتی ڕومێلان
لەسەر نەخشەی جیهانی جێگیردهكرێتو سەردەمی کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەستیپێدهكاتو
به‌مزوانه هه‌ردوو كۆمپانیاى شیڤرۆنو کۆنۆکۆ دەستبەکاردەبن".
وەلید یوسف جێگری سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی
سوریا سه‌ردانى ڕۆژئاواى كوردستانى كرد‌و چوه شارۆچكه‌ى ڕومێلان له‌سنورى پارێزگاى
حه‌سه‌كه، لهپهیامێكدا وتى، "قۆناغێکی نوێ لەکەرتی نەوت دەستپێدەکات‌و موچەی
جیهانی بۆ کارمەندانی نەوت دابیندهكرێتو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د
كارى پێده‌كرد کۆتاییهات".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكومه‌تى سوریا
ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبونەوەكانیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى خۆسه‌ر لهڕۆژئاواى كوردستان،
بۆ یەکەمجار هەستیان بەزمانێکی ئەرێنی‌و جیاواز لەڕابردوو کردوە، کە تێیدا جەخت لەچارەسەرکردنی
کێشەکان‌و بوژانەوەی ناوچەکە کراوەتەوە.
هه‌روه‌ك وه‌لید یوسف مژدەی بەکارمەندانی ڕومێلان-داوه،
سیستەمی موچەو گوزەرانیان گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردادێتو وتویهتى، "سەردەمی
حكومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د کۆتاییهاتو ئێستا هه‌موان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى
موچەى كارمه‌ندانى كه‌رتى نه‌وت له‌سه‌رتاسه‌رى سوریادا بگەیەننە ئاستی کۆمپانیا نەوتییە
جیهانییەکان".
هه‌روه‌ك دەستخۆشی لهئیدارهى خۆسه‌رو
كارمه‌ندانى كێڵگه نه‌وتیه‌كان كرد، سەرەڕای ساڵانی شەڕو وێرانکاریی، توانیویانە
دامەزراوەو ئامێرە نەوتییەکان بپارێزن‌و بەردەوامی بەبەرهەمهێنان ده‌ده‌ن.
لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه، به‌رپرسه سوریه‌كه
ئاشکرایکرد، "چەندین ڕێککەوتنو لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ کۆمپانیا زه‌به‌لاحه جیهانییه‌كان
واژۆكردوه وەک شیڤرۆنو کۆنۆکۆ بەمەبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکان لەئاییندەیەکی نزیکدا،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوه بۆ بەرژەوەندیی هەموو گەلهكهى، بەسودوەرگرتن
لەشارەزاییو کادیرانی ناوخۆیی‌و هاوکاری هاوبەشە دەرەکییەکان".
