ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی بە هۆکارێکی نادیار و بە چوار فیشەک کوژرا

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1096 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، ژنێکی تەمەن 38 ساڵ کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەکوژراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری چوار فیشەک بە تەرمەکەیەوە هەیە.


سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە شارپرێسی راگەیاند" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 38 ساڵ لە پرۆژەی نیشتەجێبونی گوڵی شار لە سلێمانی کوژراوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ژنەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە یەکێک لە ئارایشتگاکانی سلێمانی کاردەکات.

سەرچاوەکە وتیشی" ئەو ژنە لەماڵی خۆیدا نەکوژراوە، بەڵکو چوەتە ماڵی کەسێکی تر بۆ کارێکی تایبەت، بکوژەکە دوای کەوتوەو لەناو ئەو پڕۆژەی نیشتەجێبونە تەقەی لێکردوەو کوشتویەتی ".