شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی
کارەبای راپەڕین دەنگۆی دادگاییکردنی کارمەندێکی بەهۆی قسەکردن لەسەر پڕۆژەی روناکی
ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و داوای بەڵگەی قسەکانی
لێکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کارەبای ڕاپەڕین لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" فەرمانبەرێکی کاڕەبا دوێنێ لێدوانی
بۆ چەند کەناڵێک داوە لەسەر ئەو پارەیەی لەپڕۆژەی ڕوناکی بۆ هاوبەشانی کارەبا هاتۆتەوە، گوایە لەسەر ئەو لێدوانە سزای یاسایی دراوە، کۆمەڵێک
پەیج و کەسایەتی لەسۆشیال میدیا کەوتونە قسەکردن لەسەر ئەو باباتە و خەریکە ئەو
بابەت بەئاقارێکی دیکەدا دەبەن ".
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین باسی لەوەشکرد، ئێمە
پێمانوایە لەو بابەتدا هەڵەتێگەیشتنێک لەڕای گشتیدا پەیدا بوە، بۆ ئەم مەبەستە لەچەند
خاڵێکدا ئەم بەرچاوڕونیە دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەویست:
1-ئەمڕۆ ئەو فەرمانبەرە بانگکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ،بەمەبەستی لێتێگەیشتن لەو بابەتەو هۆکاری
ئەو لێدوانەی چی بوە؟
2-پێی گوتراوە کەوەک ڕێکاری کارگێڕی ویاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەران
لێژنەیەک لەسەر ئەو بابەتە پێکدەهێنرێت و پێویستە تۆش ئەو بەڵگانەت ئامادە بکەیت کە
لێدوانت لەسەر داون تاوەکو لێکۆڵینەوە لەڕاستی و دروستی بابەتەکە بکرێت، ئەگەر ڕاست
بێت کەسی کەمتەڕخەم سزای یاسای وەربگرێت لێژنەکەش
بەئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی دەبێت.
3- وەک ئەوەی کە بڵاوکراوەتە کە ڕۆژی یەکشەممە دەدرێتە
دادگا، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نیە، چونکە تائێستا لیژنە پێکنەهێنراوەو ئەنجامی لێکۆڵینەوەی
لیژنەش دەرنەچوە، تا بریار بدرێت بدرێتە دادگا یان کۆتایی بە بابەتەکە بهێنرێت.
