ترەمپ وادەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دەتوانرێت تاکو مانگی داهاتوو لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن، دەشڵێت،" ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن بژاردەی دیکەمان دەبێت ".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد،" دەمانەوێت لەگەڵ ئێران بگەین بە رێککەوتن و دەتوانرێت تاکو مانگی داهاتوو، یان زوتریش لەو وادەیە رێککەوتن بکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت ئێران توشی شۆک دەبێت و روبەڕوی دۆخێکی قورس دەبێتەوە.