شارپرێس:
بەمەبەستی
بەشداریکردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، هەریەک لەمەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی
هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری گەیشتنە
وڵاتی ئەڵمانیا.
به بانگهێشتێكی
فهرمی بۆ بهشداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، هەریەک لە
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد گهیشته ئهڵمانیا.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانە لە 13 تا 15 شوبات لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە دیارترین
کۆنفرانسە جیهانییەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکانی وەک ئاسایشی نەتەوەیی دادەنرێت،
تێیدا بەرپرسە باڵاکان و بڕیار بەدەستەکان پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و ئاڵنگارییە جیۆسیاسییەکان تاوتوێ دەکەن.