كەشناسی هۆشداری لەشەپۆلێكی نوێ دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەخوڕ بەهەورەبروسکەی بەهێزو تەرزەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو مەترسی دروستبونی لافاو هەیە.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، "لەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکەی بەهێزو تەرزە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو بڕو جۆری بارانبارین بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرەتای بارانبارینەکە لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دەستپێدەکات و لەکاتەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی دەگرێتەوە".

دەشڵێت، "لەناوچەکانی بادینان، کۆیە، سۆران، راپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕو بەلێزمە هەیە و زۆرترین بڕی بارانبارین دەکەوێته ئەو ناوچانە و پێشبینی دەکرێت بڕی باران لەنێوان 20 بۆ 40 ملم بێت."

ڕونیشی کردەوە، "لەدرەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتایی دێت و لەماوەی ئەم شەپۆلەشدا پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت و خێرایی با لەباشوری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت و لە هەندێک ناوچە 40 بۆ 45 کیلۆمەتر تێپەڕ دەکات".

بەپەلە