10 ملیۆن دۆلارو چەندین هاوكاری دیكە بۆ تەندروستی حەسەكە تەرخانكرا

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری تەندروستی سوریا لەسەردانەکەیدا بۆ شاری حەسەکە ڕایگەیاند، بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستیی پارێزگاکە تەرخانکردوەو نورەددین عیسا پارێزگاری حەسەکە وتى،" ئەم سەردانە سەرەتای پڕۆسەیەکی نوێیە". 


موسعەب عەلی، وەزیری تەندروستی سوریا سەردانی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانی کردو دوای کۆبونەوەی لەگەڵ نورەددین عیسا پارێزگاری حەسەکە، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتوە "بەفەرمانی سەرۆکی سوریا، سەرجەم وەزارەتەکان و بە هەماهەنگی وەزارەتی دارایی، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی کەرتی خزمەتگوزاریی تەندروستی پارێزگای حەسەکە تەرخان کردوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکە، وتیشی، لەسەردانەکەیدا ژمارەیەک هاوکاریی دیکەی گەیاندووەتە کەرتی تەندروستیی حەسەکە، کە بریتین لە:
14 ئامێری شۆردنی گورچیلە.
2 ئەمبولانس.
1 نۆرینگە (کلینیک)ی گەڕۆک.
2 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی.

هاوكات، نورەددین عیسا پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم سەردانە سەرەتای پڕۆسەیەکی نوێیە و وتی "ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرێکە بۆ پارێزگای حەسەکە بەئامانجی دەستپێکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر بەدامودەزگاکانی حکومەتی سوریا. 
وتیشی، ئەمە هەنگاوی یەکەمەو بەپەنا بەخوا هەنگاوی دیکەی کردەیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین بەخێرایی خزمەتی هاوڵاتیان بکەین".

بەپەلە