شارپرێس:
به‌رگری شارستانی كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرایكرد، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ته‌رم هێشتا له‌ژێر دار‌و په‌ردودا ماون و سێ هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن، لەكاتێكدا ژماره‌ی كوژراوەکان 72 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوە.
مه‌حمود به‌سڵ وته‌بێژی به‌رگری شارستانی غه‌ززه باسی لەوەشکرد، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی گه‌ڕان و ڕزگاركردن كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون، ڕوبه‌ڕوی سه‌ختییه‌كی گه‌وره بونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دیارنه‌مان و شیبونه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاوڵاتی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان.
وتیشی، تا ئێستا زیاتر له‌سێ هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن، هاوكات نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ته‌رم هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردودا ماون ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كاره‌ساتی مرۆییە له‌كه‌رته‌کەدا.
هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كه‌رتی غه‌ززه دەڵێت، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی غه‌ززه‌و ئیسرائیلەوە تا ئێستا 72 هه‌زارو 45 کەس گیانیان لەدەستداوە و 171 هه‌زار و 686 کەسی دیکەش برینداربون.