شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، داواكارییه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ لێخۆشبون له‌ئێستادا له‌وه‌زاره‌تی داد له‌ژێر پێداچونه‌وه‌دایه‌و دەشڵێت،" ملكه‌چی فشاری ده‌ره‌كی نابین سه‌باره‌ت به‌لێخۆشبون".
ئیسحاق هێرزۆگ له‌په‌یامێكدا وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ته‌نها دوای ته‌واوبونی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێی یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ویژدانی خۆی و به‌بێ هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌فشاره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كان، داواكاریه‌كه‌ی تره‌مپ له‌به‌رچاو ده‌گرێت".
ڕونیكردوه‌ته‌وه، "هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ به‌شدارییه گه‌وره‌كه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی"، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه "ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی و به سه‌روه‌ری یاسا به‌ڕێوه‌ده‌برێت".
سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل ده‌شڵێت، "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه لێدوانه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ دروستیكردوه، هێشتا هیچ بڕیارێكمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه".
ئەمە لەكاتێكدایە تره‌مپ داوایكردبوو، لێخۆشبون بۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ربكرێت له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی كه ڕوبه‌ڕوی كراونه‌ته‌وه.
