كارەبای سلێمانی ڕونكردنەوە لەنرخی كارەبا دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1784 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی  نارەزایەتی هاوڵاتیان لەگرانی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕوناكی  دەڵێت،"، 93%ـی هاوبەشان بڕی هەزار دینار بۆ 100 هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ هاتوەتەوە.

 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، کە تێیدا ڕونکردنەوە لەبارەی پسوڵەی کارەبای دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دراوە دەڵێت،" ئامارەکان دەریدەخەن لەسنوری بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا، کۆی گشتیی هاوبەشانی ماڵان، بازرگانی، میری، پیشەسازی و کشتوکاڵ دەگاتە 362,745 هاوبەش.
 
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، پارەی گەڕاوە بۆ 93٪ی هاوبەشان لە 20/12/2025 تاوەکو 20/1/2026 لەنێوان 1,000 دینار بۆ 100,000 دینار بوە. 
 
سەبارەت بەو پسوڵانەی بڕی پارەکەیان زۆرە و لە ملیۆن دینارەوە تاوەکو ملیار دینارە، کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو شوێنانە بریتین لەکارگە گەورەکانی ئاسن، چیمەنتۆ، مۆڵە گەورەکان و پڕۆژە پیشەسازی و بازرگانییەکان".
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات بۆ هەر پرسیار و تێبینییەک، سبەی شەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات لەگەڕەکی قالاوا بکەن.
 
جەخت لەوەش دەکاتەوە کە هاوڵاتیان لەسیستمی (KYC) خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی لەرێگەی نامەی مۆبایلەوە ئاگاداری بڕی پارەی بەکارهاتوی کارەباکەیان بن.

بەپەلە