ڕوسیا وادەی كۆتایهاتنی جەنگی لەگەڵ ئۆكرانیا ڕاگەیاند

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە لەشاری جنێڤی سویسرا، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت بەئامانجی گەیشتن بەچارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی ئۆکرایناو دەشڵێت،" دەیانەوێت لەماوەی مانگێكی دیكەدا جەنگەكە كۆتایی بێت".


دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین بەئاژانسی ریا نۆڤۆستیی ڕوسی ڕاگەیاندوە، ئەم گەڕەی دانوستانەکان بەشێوازی سێقۆڵی لەنێوان ڕوسیا، ئەمریکاو ئۆکراینادا دەبێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لەمانگی تشرینی دوەم، کۆتایی بەم ململانێیە بهێنێت.

هاوکات ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری زی ئەتلانتیک ئامادەیی کیێڤی نیشاندا بۆ پشتیوانیکردن لەپێشنیازەکانی ئاشتیی ئەمریکا بەشێوەیەک پرۆسەکە خێراتر بکات.





بەپەلە