دادوەری عێراق بەفەرمی ناسنامەی پێنج هەزار داعش ئاشكرادەكات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەزگای دادوەری گەیشتنی 5704 تۆمەتباری سەر بەداعش ڕادەگەیەنێت و ناسنامەكانیشیان بەوردی ئاشكرادەكات كە زیاتر لەچوار سەد كەسیان عێراقین.


دەزگای دادوەری عێراق ئاشكراشیكرد، لەو پێنج هەزار زیندانییەی كە لەزیندانەکانی سوریاوە گواستراونەتەوە دادوەری، ژمارەی عێراقییەکان گەیشتوەتە 467 کەس و ژمارەی عەرەبەکانیش 4253 کەس بوەو ژمارەی تۆمەتبارانی بیانی غەیرە عەرەب 983 کەس بوە کە زۆرترین ژمارەیان بەڕەگەزنامەی سوری بوە کە 3543 کەسە.
دەزگاكە ئەوەشی رونكرۆدتەوە كە، دیارترین نەتەوەی بیانی لەئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیکا، فەرەنسا، نەمسا، ئیسپانیا، سویسرا، دانمارک، پۆڵەندا، ڕوسیا، ئۆکرانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ئەمریکا، ئەفریقای باشور، نیوزلەندا، پۆڵەندا و بەریتانیا بون.

بەپەلە