شارپرێس:
ئەمڕۆ، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەتەلەفۆن قسەیان کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، هەردوو سەرکردە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو عێراق و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانیان کرد.
ئەردۆغان ڕایگەیاندوە، تورکیاو عێراق بەردەوام دەبن لەهەنگاونان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەچەندین بوار، بەتایبەتی بواری بازرگانی و ئەوەشی خستوەتەڕو کە زیادکردنی هاوئاهەنگی لەبواری رِوبەڕوبونەوەی تیرۆردا لەبەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدایە.