شارپرێس:
ئەمرۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەو سكرتاریەتی گشتی چوارچێوەكە ڕایگەیاند،"بڕیاردرا دەستبەجێ هەڵمەتی توندوتیژیی میدیایی ڕابگیرێت و هەر کەسێک سەرپێچی ئەو ڕێککەوتنە بکات لێپرسینەوە بکرێت و ڕەوانەی دەزگای دادوەری بکرێت".
بەشی ڕاگەیاندنی سكرتاریەتی گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت،" لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و وەستاندنی ئەو ناکۆکی و هەڵمەتە میدیاییانەی کە زیان بە بەشێک لەسەرکردەکانی چوارچێوەکەو گروپەکانی گەیاندوە ئەمڕۆ هەینی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامداوە".
ئەوەش هاتوە، كە بڕیاردرا دەستبەجێ هەڵمەتی توندوتیژیی میدیایی ڕابگیرێت و هەر کەسێک سەرپێچی ئەو ڕێککەوتنە بکات لێپرسینەوە بکرێت و ڕەوانەی دەزگای دادوەری بکرێت بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی وەربگرێت".