شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕایگەیاند، ڕۆژی 14ی شوبات دەوامی هەموو ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە موچە دابەش دەکەن و دەشڵێت،" با موچەخۆران ئاگاداربن دابەشكردنی موچە لەشەممەدا بەردەوام دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، سبەی شەممە 14ی شوباتی 2026 دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لەئەستۆدایە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو موچەخۆرانەی کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی کانونی دوەمی 2026یان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و موچەکانیان وەربگرن.
هەروەها وەزارەتی دارایی تێبینییەکیشی خستوەتەڕوو و دەڵێت، "تەنها موچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەکردوەتەوە، یاخود کارتی بانکییان تەواو بوە و کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە."