مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە)و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا پێکەوە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە ئەمڕۆ هەینی لەپەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
 
لەکۆبونەوەکەدا باس لەرێککەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق و دۆخی سوریا بەگشتی دەکرێت.