شارپرێس:
دوای 16 مانگ لەکوژرانی هاوڵاتییەک لەگەڕەکی مامزاوەی
شاری هەولێر، هێزەکانی ئاسایش پێنج کەسیان بەو تۆمەتە دەستگیرکرد، کە سێیانیان کەسوکارەکەی
هاوسەرەکەی بون، دوو کەسەکەی دیکەش یەکێکیان برای کوژراو بوەو ئەوەی دیکەش برازای.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" لە ڕێکەوتی 22 ی 10ی ساڵی 2024 لە گەڕەکی
مامزاوەی شاری هەولێر، هاوڵاتیەکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی (محەمەد عەلی ڕەمۆ)
کوژرا، هەر ئەوکات لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و بەڵگەی
تاوانەکان کۆکرانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکانمان ئاشکراکراد ".
ئەوەشیخستەڕوو، تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی ( م ، ع ، ع )
و ( أ ، ع ، ع ) و (ی ، ع ، ع ) دەبنە ماڵی خەزورانی تاوانلێکراو، هەروەها تۆمەتباران
( ر ، ع ، ر) و (ع ، ح ، ع) دەبنە برا و برازای تاوانلێکراو بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، فەرمانی
دەستگیرکردن بۆ سەرجەم تۆمەتبارەکان دەرچوو،
بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کات بەردەست نەبون، بۆیە لە ڕێکەوتی 7ى 2ى 2026 لە لایەن هێزەکانمانەوە
دەستگیر کران ".
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباران لە سەر هەبونی کێشەیەکی
کۆمەڵایەتی بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو هاوڵاتی ئەو هاوڵاتییەیان کوشتوە .
