شارپرێس:
ناوەندیی زانستی ئەمریکا بۆ زانستی گەردون کاتژمێر 4:57ی ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری ڕیختەر، لەنزیک ویلایەتی سابا لەدورگەی بورنێۆی وڵاتی مالیزیا ڕویدا.
ناوەندیی زانستی ئەمریکا بۆ زانستی گەردون ڕاشیگەیاندوە،" بومەلەرزەکە لەنزیکەی 100 کیلۆمەتر باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆتا کینابالو، پایتەختی ویلایەتی ساباو لەقوڵایی 619.8 کیلۆمەتری زەویدا بوە.
ئەو ناوەندە دەشڵێت زیان و قوربانیی کەم بوە، هەروەها هیچ هۆشدارییەکی لەئەگەری ڕودانی تسونامی لەئەمریکا نەداوە، چونکە قوڵیی بومەلەرزەکە ئەوە نیشان دەدات کە چاوەڕوانی چالاکی تسونامی ناکرێت.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی مالیزیا ڕایگەیاند بەردەوام چاودێریی دۆخەکە دەکەن، ئاماژەی بەوەشدا، هەژانەکانی بومەلەرزەکە لەکەناراوەکانی ڕۆژئاوای ویلایەتی ساباو چەند ناوچەیەکی ویلایەتی ساراواک هەستی پێ کراوە.