شارپرێس:
دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد
ترەمپ بۆ سزادان و راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای
سۆمۆ رتیدەکاتەوە هیچ نوسراوێکی فەرمییان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی وزە و
نەوتەوە لەئەمریکاوە پێگەیشتبێت.
نزار شەتڕی، بەڕێوەبەری
گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی
فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،" تاکو ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیمان لەبارەی
سزاکانی ئەمریکاوە پێکنەگەیشتوە و ئێمە پشت بە دێکیۆمێنت و نوسراوی فەرمی دەبەستین
و مامەڵە لەگەڵ لێدوان لە کەسایەتییەکان ناکەین ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەموو لێکتێگەیشتن
و گفتوگۆکان، لەوانەش لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئاماژەن بۆ دروستی ئەو میکانیزم
و بەڵگەنامە و تۆمارانەی کە لەلایەن سۆمۆوە پەسەندکراون.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ باسی لەوەشکرد، میکانیزمی
توندی کۆنتڕۆڵ بەسەر سەرجەم کەشتییە نەوتهەڵگرانە دەسەپێنن، کە دەچنە ناو سنورە ئاوییەکانی
عێراقەوە، رۆژانەش راپۆرت لەبارەی شێواز و شوێنی بەڕێکەوتنی ئەو کەشتییانە لەگەڵ
لایەنە پەیوەندیدارەکان بەش دەکەن.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای
سۆمۆ دڵنیایی دەدات و دەڵێت، هەموو ئەم رێکارانە ئاماژەن بۆ ئەوەی شادەماری بودجەی
عێراق پارێزراوە.
