شارپرێس:
ئەمڕۆ كەمپی هۆل كە دەكەوێتە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاڤای كوردستان، لەلایەنی حكومەتی سوریاوە بەتەواوەتی داخرا.
فادی قاسم بەڕێوەبەری كەمپی هۆل هەواڵی داخستنی كەمپەكەی پشتڕاست كردەوە دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوایین كەسی ناو كەمپەكە گواسترایەوە.
كەمپەكە كە پێشتر بەدەست هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە بووە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی لەلایەن حكومەتی سوریا داخراوە.
بەپێی پلانی حكومەتی سوریا ئەو ماڵباتەی چەكدارانی داعش بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان دور لەچاوی میدیاكان، بەمەبەستی چاكسازی تێكەڵی خێزان و كۆمەڵگە دەكرێنەوە.
بەگوێرەی دوایین ئامار كەمپی هۆل نزیكەی 24 هەزار ماڵباتی چەكدارانی داعشی تێدا بوو، لەو ژمارەیە 15 هەزار كەسیان هاوڵاتی سوری بون، لەگەڵ زیاتر لە 6 هەزار ئافرەت و منداڵی بیانی كە سەر بە 42 وڵاتی جیهان بون و پێشتر بیرۆكەی وەگرتنەوەیان لەلایەن وڵاتەكانیان رەت كرابونەوە.