شارپرێس:
بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی جیدی کار بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نوێی سیاسی و ستراتیژیی نوێ لەناوچەکەدا دەکات.
بەوتەی ناتانیاهۆ، ئەم ھەنگاوە وەک وەڵامێکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی "بەرەی شیعییە داڕوخاوەکە" و "بەرەی سوننییە گەشەسەندوەکە" لەناوچەکەدا.
بەوتەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەم ھاوپەیمانییە نوێیە وڵاتانی وەک ھیندستان، یۆنان، قوبرس و چەندین دەوڵەتی عەرەبی و ئەفریقی و ئاسیایی لەخۆ دەگرێت.
ناتانیاھۆ جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم پڕۆژەیە وەک سیستەمێکی تەواوکاریی و ھاوپەیمانییەکی 6 لایەنە دەبێت کە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری گەورە لەھاوسەنگییەکانی ناو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەریدا.