یەکێتی ئەوروپا لەبارەی ئێرانەوە داوای چارەسەری دیبلۆماسیی دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کایا کالاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمرۆ دووشەممە داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بۆ دۆسیەی ئێران کرد، ئەمەش پێش دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لەو وڵاتە دەکات. 

 
کالاس پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ناوچەکە بەرگەی جەنگێکی دیکە ناگرێت و جەختی کردەوە کە ئێستا ئێران لە لاوازترین قۆناغی خۆیدایە، بۆیە پێویستە ئەم دەرفەتە بۆ گەیشتن بە چارەسەر بەکاربهێندرێت.

 هاوکات بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، جەختی لەوەکردەوە  کە خولی سێیەمی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە جنێف بەڕێوەدەچێت بەو هیوایەی هەنگاوێکی کردەیی بۆ رێککەوتنی کۆتایی بنرێت. 

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لەکاتێکدایە کە واشنتن هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات و تارانیش جەخت لە مافی بەرگری لە خۆی دەکاتەوە، هەرچەندە بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بە هەبوونی هەلێکی باش بۆ رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی کردووە.