واشنتۆن لەبارەی هێرشەكانەوە پەیامی فەرمی بەعێراق دەدات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 799 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی باڵای عێراقی ڕایگەیاندوە، واشنتۆن پەیامێکی فەرمی ئاراستەی بەغدا کردوەو دڵنیایداوە کە ئەمریکا نایەوێت عێراق پەلکێشی ناو شەڕی ئێران بێت و هیچ پلانێکیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەناوخۆی عێراقدا نییە.

 
سەرچاوەیەکی باڵا بەمیدیای فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندوە، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەنامەیەکدا جەختی لەڕژدبونی خۆی کردوەتەوە بۆ گەرەنتیکردنی ئەوەی عێراق پەلکێشی ناو شەڕو پێکدادانەکان نەکرێت کە ئێستا لەگەڵ ئێراندا لەئارادایە".
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەپەیامەکەدا ئەمریکا بەڕونی ئاماژەی بەوەداوە کە "هیچ مەبەستێکیان نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ جۆرە کردەوەیەکی سەربازی لەناوخۆی خاکی عێراقدا."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد.