باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئاگادارییەكی ئەمنی بڵاودەكاتەوە.. هۆشداری دەدات

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەئاگادارییەكی ئەمنیدا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات، كەجوڵەكانیان سنوردار بكەن.


لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئەمنیی ئێستا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات کە وریایی زیاتر بنوێنن، جموجوڵەکانیان سنوردار بکەن، و ئامادەی مانەوە لەشوێنی خۆیان (Shelter in place) بن.

دەشڵێت،" ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەبونی موشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان کاتیۆشا لەئاسمانی عێراق دەکەن. بارودۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و دەکرێت بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

دەشڵێت،"باڵیۆزخانەی ئەمریکا فەرمانی کردوە بەوەی تەواوی کارمەندانی باڵیۆزخانە کە دەتوانن لەماڵەوە کار بکەن، تا ئاگادارییەکی تر بەو شێوەیە کارەکانیان ئەنجام بدەن. خزمەتگوزارییە کۆنسوڵییەکان، لەوانەش پێشوازیکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی بۆ کاروباری رۆژانە، کاتیین بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە".

باڵیۆزخانەكە جەختیش دەكاتەوە، كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاست ی4یئامۆژگاری گەشتیاری ("گەشت مەکە") بۆ عێراق پەیڕەو دەکات. هاوڵاتیانی ئەمریکی نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق بکەن. ئەگەر لە عێراقیت، پێویستە پلانی ئەمنیی تایبەتی خۆت تاوتوێ بکەیت و بژاردەکانی مانەوە لە خۆت یان جێهێشتنی عێراق هەڵبسەنگێنیت ئەگەر بارودۆخەکە خراپتر بوو. نابێت ئەم پلانانە پشت بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا ببەستن بۆ جێهێشتنی عێراق یان بەهاناوەچون".