شارپرێس:
لەنوێترین پەرەسەندنی سەربازیی نێوان ئێرانو ئیسرائیلو ئەمریکادا، دۆخی ناوچەکە گەیشتوەتە قۆناغێکی چارەنوسساز، میدیا فەرمییەکانی ئێران لەزاری ئەندامێکی ئەنجومەنی شاری تارانەوە بڵاویانکردەوە، بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی سەر پایتەخت، زاواو بوکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران كوژراون، سهرچاوهكانیش دهڵێن، ئەم ڕوداوە وەک گورزێکی کەمەرشکێن بۆ ناوەندی بڕیاری ئێران هەژماردەکرێتو هاوکاتە لەگەڵ گواستنەوەی خامنەیی بۆ شوێنێکی پارێزراوی ژێر زەوی.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵاوە گواستییەوە کە خاکی قەتەر ڕوبەڕوی هێرشێکی فراوان بوەتەوە، بهگوێرهى زانیارییەکان، تا ئەم ساتە 44 موشەکی بالیستیو ههشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی قەتەر کراون، ئامانجی سەرەکی هێرشەکانیش، بنکەی ئاسمانی عەدید بوە، کە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لەناوچەکەدا.
ئەو هێرشانە دوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران دێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر وڵاتێک کە ڕێگە بدات خاکەکەی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنرێت، چاودێرانیش پێیانوایە، بەئامانجگرتنی خێزانی ڕێبەری ئێران، ئاستی ململانێکان دەباتە قۆناغی جەنگی گشتگیرو ئەگەری هەیە لەچەند کاتژمێری داهاتودا نرخی وزەو ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بێتەوە.
