بەشێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی بە فەرمی چونە بەرەی ئێرانەوە و شەریان دژی ئەمریکا ڕاگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 700 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا هەڵگرتنی چەک و شەڕی لە دژی هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی لەناوچەکە راگەیاند.


فەیلەقی "بەڵێنی راستگۆ"ی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەهۆی ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل قەڵای بەرخودان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردە ئامانج و یارییەکی خۆکوژییان ئەنجامدا، سەرەتای کۆتاییهاتنی هێزەکانیان لە ناوچەکە دەستپێکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئێمە لەفەیلەقی بەڵێنی راستگۆ، بە سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانمانەوە ئامادەیی تەواو و چەکهەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی لەناوجەرگەی شەڕی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بن، لە هەر شوێنێکدا بن ".

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق باسی لەوەشکرد،" ئێمە لەم شەڕەدا تەماشاکەر نابین و موشەک و درۆنەکانمان ئامادەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە شەرعی و ئەخلاقییەکانیان ".

لەکۆتاییدا دەڵێن،" ئەوانەی ئاشقی شەهیدبونن و لە قوتابخانەی کەربەلا پەروەردکراون، لە فڕۆکە و ستەمەکانتان ناترسن و لە کاتژمێرەکانی داهاتودا وەڵامەکانمان دەبینن ".