لایەنی هێرشکارەکەی سەر هەولێر ئاشکراکرا.. هێرشەکان لەناوخۆی عێراقەوە کراون

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گروپی (سەرایا ئەولیاء ئەلدەم)ی سەر بە حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی سەر کونسوڵخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە هەولێر راگەیاند.


گروپی (سەرایا ئەولیاء ئەلدەم) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە چوارچێوەی پابەندییە شەرعییەکانمان و وەک پاڵپشتییەک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا، هەروەها پاڵپشتیمان لە سەروەری عێراق، ئەمڕۆ شەممە، چەکدارە گیانفیداییەکانمان هێرشێکیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا ".

ئەوەشیخستەڕوو، هێرشەکەی سەر هەولێر لەڕێی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.